به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “غه‌فوور به‌رهه‌م، یه‌عقووب زه‌ردشوانه و وه‌هاب عه‌لیزاده” له زیندانی شنۆوه گوازتراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی نه‌غه‌ده.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “غه‌فوور به‌رهه‌م” دانیشتووی گوندی “میراوای” شنۆ سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به مه‌به‌ستی ته‌حۆمه‌لی ١١ مانگ زیندانه‌كه‌ی، گوازترابوویه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره. هه‌روه‌ها “یه‌عقووب زه‌ردشوانه” ساڵی ٩٨ به تاوانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو و دواتر بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی گوزاترابوویه‌وه بۆ زیندانی شنۆ. له لایه‌كی دیكه‌وه، “وه‌هاب عه‌لیزاده” دانیشتووی گوندی “بێژناوا”ی شنۆ، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕێبه‌ندانی پاره‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن دادگای ڕژیم له‌مشاره، به ٣ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كرابوو.