ڕۆژانی ٨ و ١٠ی مانگی جۆزه‌ردان، سێ به‌ندكراوی سیاسی به ناوه‌كانی “ڕەحیم ڕەفعەتی”، و “ڕەحمان تابش”، خەڵکی شاری شنۆ و “باسام مۆرادی” خه‌ڵكی كامیاران لە زیندانه‌كانی نەغەدە و كامیاران بۆ زیندانه‌كانی سنه و شنۆ، ڕاگوێزران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی خه‌ڵكی نه‌غه‌ده، بە تۆمەتی “ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم و تەبانی دژی نیزام”، سه‌رجه‌م به چوارساڵ و نیو زیندان مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها “باسام مۆرادی” به تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٠ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراوه.