کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی سه‌كینه‌ په‌روانه‌ بۆ بێهداری زیندانی وه‌رامین

ڕاگوێزرانی سه‌كینه‌ په‌روانه‌ بۆ بێهداری زیندانی وه‌رامین1

ڕاگوێزرانی سه‌كینه‌ په‌روانه‌ بۆ بێهداری زیندانی وه‌رامین1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “سەکینە پەروانە” بەندکراوی سیاسی له‌ یازده‌هەمین ڕۆژی مانگرتن له‌خواردنی خۆی لە زیندانی قەرچەکی وەرامین، بۆ بێهداری زیندان ڕاگوێزراوه‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە دوای ١١ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بە هۆی دابەزینی زەختی خوێن و ناجێگیربوونی باری تەندروستی، بۆ بێهداری زیندان گوازراوەتەوە. سەکینە پەروانە، کە حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە بەندی ٣ی زیندانی قەرچەکی وه‌رامین، کە تایبەته‌ بە تاوانە مەترسیدارەکانە، ڕاگیراوە، لە ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردانەوە بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ڕاگیرانی لەو بەندە و ڕەچاو نەکرانی یاسای جیاکردنەوەی بەندکراوان بە پێی تۆمەتەکان، مانی لە خواردن گرتووە.