کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ شوێنێكی نادیار

انتقال زینب جلالیان زندانی سیاسی به مکانی نامعلوم3

انتقال زینب جلالیان زندانی سیاسی به مکانی نامعلوم3

“زه‌ینه‌ب جه‌لالیان” به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكووم به‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی، سه‌رله‌ به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی گوڵان له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی زیندانی “خۆی”ه‌وه‌ گوازترایه‌وه‌ بۆ شوێنێكی نادیار.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان به‌دوای ئاگاداربوون له‌م ته‌وه‌ره‌، چوونه‌ته‌ زیندانی خۆی و له‌وێ به‌رپرسانی زیندان پێیانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ له‌دژی كچه‌كه‌یان كرابێته‌وه‌ و پێ ده‌چێت كه‌ ناوبراویان بۆ لێپرسینه‌وه‌ گوازتبێته‌وه‌ بۆ یه‌كێك له‌ زیندانه‌كانی شاری تاران. شایانی باسه‌، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ماوه‌ی ١٣ ساڵه‌ به‌ تۆمه‌تی “ئه‌ندام بوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌ زیندان دا ڕاگیراوه‌.