کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان

ڕاگوێزرانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ زیندانی ناوه‌ندی كرماشان2

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “زەینەب جەلالیان” بەندکراوی سیاسی دوای سێ مانگ ڕاگیران لە زیندانی ناوەندیی کرمان، بۆ جارێکی دیکە گەڕێندرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی کرماشان.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ڕەزبەر “زەینەب جەلالیان” بەندکراوی سیاسی دوای سێ مانگ ڕاگیران لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی ناوەندیی کرمان بۆ زیندانی دێزڵ ئابادی کرماشان گوازراوەتەوە. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٩ی مانگی گوڵان لە زیندانی شاری خۆی بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین گوازرایەوە و هەر لەوێش تووشی پەتای کۆرۆنا بوو و دوای دوو مانگ گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی کرمان. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “زەینەب جەلالیان” ساڵی ١٣٨٦ی هەتاوی لە کرماشان دەستبەسەر و مانگی سەرماوەزی ١٣٨٧ لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ کرماشان بە تۆمەتی بەزاندنی نایاسایی سنوورەکانی ئێران حوکمی ساڵێک بەندکران و هەروەها بە تۆمەتی “مه‌حاره‌به‌” حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو.