کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی زه‌ینه‌ب جه‌لالیان بۆ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

زەینەب جەلالیان بۆ زیندانی قەرچەک ڕاگوێزرا

زەینەب جەلالیان بۆ زیندانی قەرچەک ڕاگوێزرا

ڕۆژی شەممە ١٣ی مانگی گوڵان، “زەینەب جەلالیان”، به‌ندكراوی سیاسیی خەڵکی شاری ماکۆ، بۆ زیندانی قەرچەکی وەرامین ڕاگوێزرا.

ڕاپۆرته‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی مانگی گوڵان لە زیندانی خۆی ڕاگوێزراوه‌ بۆ زیندانەکانی ورمی، کرماشان و ئێوین. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کردبوو کە کۆتایی بە به‌ندكراوی نادادپەروەرانەی زەینەب جەلالیان بهێنن. پێویسته‌ بوترێ كه‌ زه‌ینه‌ب جه‌لالیان ڕێکەوتی ٢٠ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٨٦، لە کرماشان لە لایەن هێزە ئه‌مه‌نییه‌کانی ئێرانەوە دەستبەسەر و لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٨، بە تۆمەتی “مه‌حاربە” و “ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، بە ئێعدام مەحکووم کرا و دواتر حوكمه‌كه‌ی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ بۆ زیندانی هەتاهەتایی گۆڕدرا.