له ماوهی رۆژانی رابردوودا، دوو هاووڵاتی بە ناوهكانی “کەماڵ قۆیتاسی”، خەڵکی گوندی “چەشمەگۆل” سەر بە شنۆ، هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “ڕەحمان یووسفی”، خەڵکی گوندی “سەوجە”، پاش کۆتایی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانه ئەمنییەکانی ورمێ، بۆ زیندانی شنۆ ڕاگوێزران.
به پێی راپۆرتهكان، ئەو دوو هاووڵاتییە، ڕۆژی دووشەممە ۲٤ی سەرماوەز، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و دواتر بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی یەکێک لە زیندانه ئەمنییەکان لە ورمێ کرابوون. شایانی باسه، هێزە ئەمنییهکان ئەو دوو هاووڵاتییەیان بە تۆمهتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، تۆمەتبار کردووه.