به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی دێوەزناویان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەرلە بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گه‌ڵارێزان هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەوڵاوا هەڵیان کوتاوەتە سەر گوندی دێوەزناو و دوو هاووڵاتییان به ناوه‌كانی “سامان ئهسهدحهكیم” ته‌مه‌نی ٣٥ ساڵ و “محه‌ممه‌د شه‌فیع زاده” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسه، ئەم دوو هاووڵاتییە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کراون.