کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی دوو هاووڵاتیی بۆ زیندانی ورمێ

ڕاگوێزرانی دوو هاووڵاتیی بۆ زیندانی ورمێ

ڕاگوێزرانی دوو هاووڵاتیی بۆ زیندانی ورمێ

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو لاوی خەڵکی شنۆ کە لە لایەن هێزەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوون گوازترانه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، “یەحیا ئیبراهیمی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “ئالان بەنگین” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی کانی‌ڕەشی شنۆ کە ماوەیەک له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر کرابوون، پاش چەندین ڕۆژ له‌ نادیاربوونی چارەنووسیان و هەروەها لەبەردەست ‌نەبوونی هەواڵ لەبارەی شوێنی ڕاگیرانیان بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوێزراون.