به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاره‌كانی ورمێ و بۆكان کە مانگی ڕابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر کرابوون، دوای تەواو بوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوه گوازتراونه‌ته‌وه بۆ زیندانی ورمێ.
بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو چالاکی عه‌قیده‌تی بە ناوەکانی “فەرشاد جەهش” خەڵکی ورمێ و “ئیسماعیل عەلی پەروەری” خەڵکی شاری بۆکان، دوای تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازراونەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “فەرشاد جەهش” خوێندکاری کارناسی بواری كاره‌با لە زانکۆی ورمێ، ڕۆژی چوارشەممە ١ی گەلاوێژ لەگەڵ کەسێکی دیکە بە ناوی “حامید عەلی مەشکۆ” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەستبەسەر کراوە.
