ڕۆژی هه‌ینی ٢٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوه‌كانی “سەعدی ئەحمەدپووری” و کەماڵ عەباسی وەند، بە مەبەستی جێبه‌جێكردنی حۆكمی به‌ندكرانیان ڕاگوێزی زیندانی ئه‌و شاره‌كرا.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و دوو هاووڵاتییه لە لایەن دادگای ڕژیمه‌وه لە شاری بۆکان بە تۆمەته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “هه‌وڵدان بۆ تێكدانی ئاسایشی گشتی” بە ساڵێک زیندانی تەعزیری مه‌حكووم كرابوون كه دواجار ئه‌و حۆكمه له لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه‌وه بۆ شه‌ش مانگ كه‌م كرایه‌وه.
