به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو کەس لە بەندکراوانی مانگی ڕابردووی شاری شنۆ دوای ٤٠ ڕۆژ بەندکران، گوازترانهوه بۆ گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٥ی گەلاوێژ، “ڕەحیم ڕەفعەت” و “ڕەحمان تابش” دوای نزیکەی ٤٠ ڕۆژ ڕاگیران لە گرتووخانهی ئیتلاعاتی ورمێ، گوازراونەتەوە بۆ گرتووخانهی ئیتلاعاتی شاری شنۆ. ئەم دوو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ١٤ و ١٥ی پووشپەڕی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ ٦ کەسی دیکەی خەڵکی شاری شنۆ، بهناوهكانی “کەیوان شوانی، بێهرووز بایزیدی، ئەبووبەکر عەبدی، ئەبووبەکر بیلال، سەعید تابناک و ئەسکەندەر محەمەدپوور” لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کرابوون.