به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوو بهندكراو لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە كه حوکمی ئێعدامیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەیان گوازراونهتهوه بۆ ژووری تاکەکەسیی ئهم زیندانه.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژ، دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە بهناوهكانی “سەعید محەممەدی فەر” خەڵکی کرماشان و “مورتەزا پیرخزری” خەڵکی شاری سنە کە بە تۆمەتی “کوشتنی بهئەنقەست” حوکمی سێدارەیان بە سەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسیی ئەو زیندانه گوازراونەتەوە. شایانی باسه، “سەعید محەممەدی فەر” مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵیش بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی گوازرابوویەوە بۆ ژووری تاکەکەسی، بەڵام جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ دوای مانگی ڕەمەزان دواخرابوو.