به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری پیرانشار كه مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ به تۆمه‌تی “ئه‌منییه‌تی” ده‌ستبه‌سه‌ركرابوون، به دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه گوزاترانه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی نه‌غه‌ده.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی پیرانشاری به ناوه‌كانی “نه‌وید محه‌ممه‌دی و خالید محه‌ممه‌دی” كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌مشاره‌وه به تۆمه‌تی “ئه‌منییه‌تی” ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ كرابوون، پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی نه‌غه‌ده ڕاگوێزران.
