له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی بە ناوه‌كانی “محەممەد ئەحمەدی” خەڵکی گوندی “نێ”ی سەر بە شاری مەریوان و “محه‌ممه‌د برووكی میلان” خه‌ڵكی شاری “ماكوو”، بۆ تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی زیندانییه‌كه‌یان ڕاگوێزی زیندانی شاره‌كانی مه‌ریوان و ماكوو كران.
“محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دی”، لە ڕێکەوتی ٢٢ی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانه‌وه دەستبەسەر کرابوو. هه‌روه‌ها “محه‌ممه‌د برووكی میلان” له پاییزی ساڵی ١٣٩٤ی هه‌تاوی ده‌ستبه‌سه‌ر و ساڵی ٩٧ به‌دوای تێپه‌ربوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به شێوه‌ی كاتی ئازادكرابوو. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و هاووڵاتییه له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیا به تۆمه‌ته‌كانی “ئه‌ندامه‌تی له یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “خه‌باتی چه‌كداری دژی كۆماری ئیسلامی” سه‌رجه‌م به ٤٥ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرابوو.
