کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی دوو به‌ندكراوی سیاسیی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی

ڕاگوێزرانی دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی4

ڕاگوێزرانی دوو به‌ندكراوی مه‌حكووم به‌ ئێعدام بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی4

ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی پووشپەڕ، دوو بەندکراوی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام بە ناوەکانی “سابیر شەێخ عەبدوڵڵا” و “دیاکۆ رەسووڵزادە” لە بەندی “یه‌ك-دوو”ی زیندانی ورمێوه‌ بۆ ژووری تاکەکەسی گوازراونەتەوە.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هه‌نگاو، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ ڕاگەیاندووه‌ کە گواستنەوەی لەناکاوی ئەو دوو بەندکراوە بۆ ژووری تاکەکەسی نارەزایەتی باقی بەندکراوانی لێکەوتووەتەوە، بە جۆرێک کە بەرپرسانی زیندان ئیزنیان نەداوە بەندکراوان لە ساڵۆنی زیندان کۆ ببنەوە. شایانی باسه‌، ئەو دوو هاووڵاتیە لە ڕێکەوتی ١٢ی مانگی ڕەشەمەی ١٣٩٢ی هەتاوی لەگەڵ هاووڵاتیەکی دیکەی خه‌ڵكی شاری مەهاباد بە ناوی “حوسێن عوسمانی” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ڕۆژی ١٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی لەلایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ مەهاباد، حوکمی ئێعدام لە پێش چاوی خەڵکیان بەسەردا سەپێندراوە.جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئەو هاووڵاتیانە بە “ئەنجامدانی تەقینەوە” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كراون.