“ئیبراهیم خەلیل سدیق هەمەدانی” و کوڕەکەی بە ناوی “سالار خەلیل سدیق هەمەدانی”، دوو بهندكراوی سیاسی لە زیندانی ورمێ كه لە بەندی ڕاوێژی ئەو زیندانە ڕاگیرابوون، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی گەلاوێژ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.
به پێی ئهم ڕاپۆرته، ئەو دوو بهندكراوه سیاسییە ڕۆژی دووشەممە ١٣ی گەلاوێژ، بەنیسبەت نالهباربوونی بارودۆخی زیندان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو و لە بەندی ڕەواندەرمانی گوازترابوونهوه بۆ بەندی ڕاوێژی ئهم زیندانه. شایانی باسه، ئەو دوو بهندكراوه سیاسییە چەندین جار بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بە بارودۆخی خراپی زیندان مانیان لە خواردن گرتبوو. “ئیبراهیم خەلیل سدیقی هەمەدانی” لەگەڵ کوڕ و کچەکەی سالار و مریهم خەلیل سدیق هەمدانی، ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەممەی ساڵی ٩٧، لە شاری ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییهکانەوە دەستبەسەر و پاش دوو مانگ لێپرسینەوە لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەوشارە ڕاگوێزران. جێگهی ئاماژهیه، “مریەم خەلیل سدیقی هەمەدانی” ڕێکەوتی ٥ی گوڵانی ساڵی ٩٨، بە دانانی بارمتەی ٢٥٠ ملیۆن تمەنی لە زیندان ئازاد کرابوو.