به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، دوو هاووڵاتیی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ناوه‌كانی “ئالان بێنگین” و “یه‌حیا ئیبراهیمی” كه پێشتر له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ته‌ورێز ڕاگوێزران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئالان بێنگین” ٢١ ساڵ ته‌مه‌ن و خه‌ڵكی ئاوایی “كانی ڕه‌ش”ی سه‌ر به شاری شنۆ، له كاتێكدا كه له شاری ته‌ورێز سه‌رباز بوو، سه‌ره‌تای مانگی گوڵانی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر گوازتراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره. هه‌روه‌ها “یه‌حیا ئیبراهیمی” دانیشتووی هه‌ر ئه‌م ئاواییه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی زیندانی ته‌ورێز كراون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ناوبراو بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.