کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی ده‌یان به‌ندكراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌گومانی تووشبون به‌ كۆرۆنا

انتقال چهار زندانی سیاسی به بازداشتگاه اطلاعات ارومیه2

ڕاگوێزرانی ده‌یان به‌ندكراو بۆ نه‌خۆشخانه‌ به‌گومانی تووشبون به‌ 1

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی خاکەلێوە، پەنجا بەندکراوی ڕاگیراو لە بەندی ١٥ی زیندانی ورمێ کە گومانی تووشبوون بە ویرووسی کۆرۆنایان لە سەر بووە، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان گوازراونەتەوە و دوای ٢٤ کاتژمێر هێشتا هیچ یەک لەو بەندکراوانە نەگڕێندراونەتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، گواستنەوەی بە کۆمەڵی ئەو ٥٠ بەندکراوە نیگەرانی باقی بەندکراوانی ئەو زیندانه‌ی لێکەوتووەتەوە. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ زیندانی ورمێ له‌م پێوه‌نده‌دا ڕایگه‌یاندووه‌، ئەگەر ئەو بەندکراوانە سەرلەنوێ بگەڕێندرینەوە بۆ ناو زیندان، لەو ڕووەوە کە ٥٠ بەندکراوی زیندانی مهاباد کە دوورخراونەتەوە بۆ زیندانی ورمێ، هێشتا له‌ قەرەنتینەی زیندانی ورمێ ڕاگیراون، شوێنی باقی بەندکراوەکان نابێتەوە و ئەمەش مەترسییەکی دیکەیە کە باقی بەندکراوان لەگەڵی بەرەوڕوون. شایانی باسه‌، لە بەندی ١٥ی زیندانی ناوەندیی ورمێ، نزیکەی ٤٥٠ بەندکراو ڕاگیراون.