بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٢٤ی جۆزەردان، کەماڵ حەسەن ڕەمەزان سۆلوو، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە ئێعدام لە زیندانی ناوەندیی ورمێوه بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
کەمال حەسەن رەمەزان، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی رۆژاوای کوردستان، لە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ورمێ دەستبەسەر کران. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندان مهحكووم كرا. کەمال حەسەن لە ساڵی ١٣٩٥دا، بە تۆمەتی کوشتنی یەکێک لە ئەندامانی سپای ورمێ بە شێوەی غیابی حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا، لەو دادگایەدا کەماڵ بە “تۆمەتی ئەندامەتی لە پژاک و شۆڕشی چەکدارانە” دادگایی كرا و حوکمی بەسەردا سەپێندرا. شایانی باسه، ناوبراو له كاتی دهستبهسهركرانیهوه ههتا ئێستا له زیندانی ورمێدا ڕاگیراوه.