به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی پیرانشار به ناوی “فه‌تاح فرووهه‌ر” كه ڕۆژی ١٠ی پووشپه‌ڕ ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه گوازترایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری ورمێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوبراو ڕۆژی ١٠ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی پیرانشاره‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازترابوویه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌مشاره. شایانی باسه، “فه‌تاح فرووهه‌ر” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانییهوه هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێوه‌ندی بگرێ و له مافی هه‌بوونی پارێزه‌ریش بێبه‌ش بووه.