به پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێمۆكراسی و مافی مرۆڤی كوردستان، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی شاری كامیاران كه ڕێكه‌وتی ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، به مه‌به‌ستی لێپرسینه‌وه له زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره‌وه گوازرایه‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “جه‌ماڵ گوده‌رزی” ٣٦ ساڵ ته‌مه‌ن و دانیشتووی ئاوایی “چرۆسانه” كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی گه‌لاوێژ به تۆمه‌تی “پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، پاش دوو حه‌فته له ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ڕایگه‌یاندووه كه گوازتراوه‌ته‌وه بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه.