به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری سه‌وڵاوا كه پێشتر به تۆمه‌تی “قه‌تڵ” ده‌ستبه‌سه‌ر و له لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە، بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزاکەی، گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی سنە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، “فاتێح قادری” ٤٦ ساڵ ته‌مه‌ن و خەڵکی گوندی دەل سەر بە شاری سەوڵاوا کە نزیکەی سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بە تۆمەتی “کوشتنی به‌ئەنقەست”ی کەسێکی دیكه دەستبەسەر و دواتر سزای سێدارەی بە سەردا سەپابوو، به مەبەستی جێبەجێ کرانی سزاكه‌ی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گوازرایه‌وه.