کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی سنه‌

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٧ی بەفرانبار، “مستەفا سەیفی” تەمەن ٢٨ ساڵ  و خەڵکی گوندی وێژنانی سەوڵاوا بە مەبەستی جێبەجێکرانی حوکمی سێدارەکەی بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ناوەندیی سنە گوازراوەتەوە.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، سەرەتای مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ئەو بەندکراوە جارێکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای سێدارە ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی زیندان کرابوو، بەڵام بنەماڵەی کوژراوەکە لە بری دابین کردنی بڕی ٣ میلیارد تمەن وەکوو دیە بۆ سێ مانگ مۆڵەتیان بە بنەماڵەی مستەفا دابوو و جێبەجێ کرانی سزاکەیان دواخستبوو. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ بنەماڵەی مستەفا سەیفی له‌م ماوه‌یه‌دا نەیانتوانیوە ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین بکەن و هەر بۆیە بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بەفرانبار سزای سێدارەکەی جێبەجێ بکرێت. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو ڕێکەوتی ٥ی گوڵانی ٩٥ لە سەر کێشەی بنه‌ماڵه‌یی یەکێک لە نزیکانی خۆی بە ناوی “کۆسار سەیفی” کوشتبووە و هەر ئەو کات دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە و حوکمەکەی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست كرایه‌وه‌.