سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی گەلاوێژ، “ئەرسەلان یاسینی”، کە به تۆمەتی “قەتـڵ” له زیندانی ورمێ ڕاگیرابوو، به مهبهستی جێبەجێکردنی حوکمی لە سێدارەدانی ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی ئهم زیندانه کرا.
به پێی ڕاپۆرتهكان، “ئەرسەلان یاسینی”، خەڵکی شاری نەغەدەیە و زیاتر لە ١٠ ساڵ لهمهوبهر بە تۆمەتی “کوشتنی بە ئەنقەستی دوو کەس لە نزیکەکانی خۆی” دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قهزایی ڕژیمهوه بە “قیساس” مەحکووم کرابوو و لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودا، لە زیندانی ورمێ ڕاگیراوه.