ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام كه له ڕێكه‌وتی ١٢ی خه‌رمانانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی بارودۆخی پاش ١٥ ساڵ مانی له خواردن گرتبوو، گوازرایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی زیندانی ته‌ورێز.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “حسێن محه‌ممه‌دیان” دانیشتووی شاری بۆكان كه وێڕای كه‌سێكی دیكه به ناوی “ئیسماعیل موستخدم” به تۆمه‌تی “كوشتن” له ساڵی ١٣٨٣ له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، ڕۆژی سێشه‌ممه له ٨مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی وشك و له‌حاڵێكدا كه بارودۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیر بوو، له‌سه‌ر بڕیاری به‌رپرسانی زیندانی ته‌ورێز له به‌ندی ٩وه گوازرایه‌وه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه.