کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ3

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خه‌ڵكی شاری ورمێ کە مانگی ڕابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه‌ دەستبەسەر کرابوو، گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ئه‌مشاره‌.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی “عەزیز نەسیری” دوای تەواوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە لە ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای ئه‌مشاره‌، گوازترایه‌وه‌ بۆ زیندانی ناوەندیی ورمێ. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، “عەزیز نەسیری” ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەرمانانی ئه‌مساڵ لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ورمێ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر كرابوو.