به پێی ڕاپۆرته‌كان، چالاكێكی كرێكاری به‌دوای ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه له ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه، گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی خه‌رمانان، “ئارام زه‌ندی” چالاكی كرێكار له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌وه گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌مشاره. شایانی باسه، دادوه‌ری ئه‌م په‌روه‌نده‌یه قه‌راری وه‌سیقه‌ی قورسی بۆ نابراو ده‌ركردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، “ئارام زه‌ندی” ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خه‌رمانان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش پشكنینی ماڵه‌كه‌ی و زه‌وت كردنی كه‌ره‌سته شه‌خسییه‌كانی، ڕاپێچی گرتووخانه‌ی ئه‌م ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه كرا. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌تا ئێستا، هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستدا نییه.