کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی دێزڵاوای كرماشان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێك بۆ زیندانی دێزڵاوای كرماشان

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، بڕیاری دەسبەسەرکردنەوەی هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕەزا ڕەمەزانی” خەڵکی شابادی کرماشان، بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە درێژکرایەوە و دواتر بۆ زیندانی دێزڵاوای کرماشان ڕاگوێزرا.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو هاووڵاتییەیان بە تۆمەتی “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان لەناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان” دەستبەسەر کردبوو. شایانی باسه‌، ناوبراو بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە کرماشان کرابوو.