هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بە ناوی “ڕەحیم حەسەن مەحاڵی” تەمەن ٥٠ ساڵ، پاش دوو حەفتە ڕاگیرانی لە بەندی دابڕگە، ڕۆژی دووشەممە ١١ی خاکەلێوە، بۆ تیپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی گوزاترایهوه بۆ بەندی سێ زیندانی ورمێ.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، ناوبراو ساڵی ٩٧ لەلایەن هێزە ئهمنییهکانەوە دەستبەسەر و پاش ٣٢ ڕۆژ لە گرتووخانهی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندی ئەوشارە ڕاگوێزرا و دواتر بە دانانی وهسیقه بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. ههروهها ساڵی ٩٨، لەلایەن لقی دووی دادگای ڕژیم له شاری ورمێ بە تۆمەتی “سیخوڕی بۆ هەرێمی کوردستان” بە ٤ ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا و ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ پشتڕاست کرایەوە.