به پێی ڕاپۆرته‌كان، بەندکراوێکی سیاسی کە به ئێعدام مه‌حكووم كراوه لە زیندانی ناوەندیی ورمێ یه‌وه گوازرایەوە بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ئەمشارە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سەر لەبەیانی ڕۆژی پێنجشەمە ١٦ی خەزەڵوەر “کەمال حەسەن رەمەزان سۆلۆ” بەندکراوی مەحکووم بە ئێعدام بۆ چه‌نده‌مین جار له‌ماوه‌ی مانگی ڕابردوودا، گوازرایه‌وه بۆ ئیتلاعاتی سپای پاسداران. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه، “کەمال حەسەن رەمەزان”، تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی شاری سریکانی، ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣، لەگەڵ دوو کەسی دیکەی خەڵکی ماکۆ لە نزیک شاری ورمێ دەستبەسەر و له لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بە ١٠ ساڵ و یەک ڕۆژ مه‌حكووم كرا. پاشان له ساڵی ١٣٩٥ به تۆمه‌تی “كوشتنی ئه‌ندامێكی سپای پاسداران” به ئێعدام مه‌حكووم كرا.