کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی نه‌غه‌ده‌

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ زیندانی ناوه‌ندیی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، “نادر زیایی فەڕ” بەندکرای سیاسی خەڵکی شنۆ کە لە کاتی خۆپێشاندانەکانی پاییزی ڕابردوو دەستبەسەر و حوکمی زیندانی بەسەردا سەپابوو، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی لە زیندانی شنۆوە بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراوه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، نادر زیایی فەڕ سەرەتای مانگی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر و لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای ڕژیم له‌ شاری شنۆ بە تۆمەتی “ئەندامەتی یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٤ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو کە ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوە بۆ ٣ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە. شایانی باسه‌، ناوبراو مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکەمەکی دەستبەسەر و بۆ زنیدانی شنۆ گوازرابۆوە کە دواتر بە هۆی بڵاو بوونەوەی پەتای کۆرۆنا، بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.