کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی سیاسیی بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانبار، هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “لۆرزنە” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ، بە ناوی “ئەنوەر چالشی”، بۆ بەندی زیندانییانی سیاسیی زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگوێزرا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناوبراو شەش ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر پاش کۆتایی هاتنی قۆناغه‌كانی لێپرسینەوە لە گرتووخانه‌ی”ئەلمەهدی” ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو. “ئەنوەر چالشی”، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی سەرماوەز، وێڕای دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “کامیل جەباروەند”، خەڵکی گوندی “چریاوا” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕ و هەروەها “مووسا ئالووسی”، خەڵکی گوندی “وەلندە”ی سەر بە بەخشی ناوەندیی ورمێ، لە لایەن هێزەکانی قەرارگای حەمزەی سپای پاسداران، دەستبەسەر کرابوو. شایانی باسه‌، “کامیل جەباروەند” هەتا ئێستا هه‌روا لە گرتووخانه‌ی “ئەلمەهدی” ورمێ لەژێر لێپرسینەوەدایە و “مووسا ئالووسی” لەم دواییانەدا بە دانانی وه‌سیقه‌ لە زیندان ئازاد کراوە.