کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌

ڕاگوێزرانی به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ بۆ نه‌خۆشخانه‌

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەندکراوێکی خەڵکی شاری شنۆ کە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ڕاگیراوە بە هۆی ڕوون نەبوونەوەی چارەنووسی، دوای ٤٠ ڕۆژ مانگرتن و بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندروستی، گوازترایه‌وه‌ بۆ نەخۆشخانەکانی دەرەوەی زیندان.

بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، “عەبدوسەلام موراد رزگە”، لە ڕۆژی شەممە ١٢ی رێبەندانی پاره‌كه‌وه‌ بە نیشانەی ناڕەزایەتیی دەربڕین له‌ئاست ١٥ مانگ نادیاربوونی چارەنووسی خۆی لە زیندان، مانی لە خواردن گرتووە. شایانی باسه‌، “عەبدوسەلام مەردان” دوای ٤٠ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن باری تەندروستی تێکچووە و بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی دەرەوەی زیندان گوازراوەتەوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناوبراو له‌ لایه‌ن لقی دووی دادگای ڕژیم له‌ شاری ورمێ به‌ “گەندەڵی و ئه‌ندامبوون له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تاوانبار كراوه‌ و بۆ ئازادكرانی داوای دوو میلیارد و ٥٠٠ میلیۆن تمەن كراوه‌. جێگه‌ی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌، عەبدوسەلام موراد رزگە ڕۆژی دووشەممە ٧ی رەزبەری ٩٨ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دەستبەسەر و دوای سێ مانگ بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازراوەتەوە و تا ئێستا لە بەندی زیندانیانی سیاسی و مەزهەبی ئەو زیندان ڕاگیراوە.