کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاگوێزرانی به‌ده‌یان به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی شیبان بۆ شوێنێكی نادیار

ڕاگوێزرانی به‌ده‌یان به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی شیبان بۆ شوێنێكی

ڕاگوێزرانی به‌ده‌یان به‌ندكراوی سیاسیی زیندانی شیبان بۆ شوێنێكی

ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ٨٠ بەندکراوی سیاسیی زیندانی “شەیبان”ی ئەهواز پاش سەرهەڵدانی ناڕەزایەتیی زیندانییەکان و تێکهەڵچوون لەو زیندانەدا وێڕای ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پاش سەڕهەڵدانی ناڕەزایەتی ١٢ی خاکەلێوەی زیندانی “شەیبان”ی ئەهواز هاوکات لەگەڵ ١١ زیندانی دیکە لە شارەکانی ئێران لە هەمبەر مەترسی ویرووسی کۆرۆنا و دۆخی نالەباری تەندروستیی زیندان و شێوەی پێڕاگەیشتن بە به‌ندكراوان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندانەکان بە نیسبەت گیانی زیندانییەکان، ٨٠ کەس لە زیندانییە سیاسییەکانی ئەو زیندانە  بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و چارەنووسیان ناڕوونە. شایانی باسە، سەرەڕای داوای ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی و چالاکانی مەدەنی و سیاسی ناوخۆی ئێران و بنەماڵەی زیندانیانی سیاسی،  کۆماری ئیسلامی ئامادە نییە زیندانییە سیاسییەکان بە شێوەیەکی کاتی ئازاد بکا، ئه‌مه‌ش ناڕەزایەتیی به‌ندكراوانی له‌ ١١ زیندانی ئێران لەوانە “سەقز، مهاباد، هەمەدان، شیراز، ئەهواز، تاران و تەوریز”ی لێكه‌وته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ چەند کەسیش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم کوژران و بریندار بوون.