به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی هێرانا، “ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” به‌ندكراو له زیندانی ورمێ ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی به‌فرانبار و له ٢٢هه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی، به‌دوای تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی گوازترایه‌وه بۆ زیندانی ورمێ.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” له ناڕه‌زایه‌تیی به نه‌ناردنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان و هه‌روه‌ها وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنی كه‌م كردنه‌وه‌ی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌ی، له سه‌ره‌تای مانگی به‌فرانباره‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن. شایانی باسه، ناوبراو سه‌ره‌ڕای ڕاگوێزرانی بۆ بێهداری زیندان، هه‌روا به‌رده‌وامه له مانگرتن له خواردن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناوبراو پێشتری له ڕێكه‌وتی ٩ی به‌فرانبار، له شه‌شه‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنه‌كه‌ی، به‌دوای دابه‌زینی زه‌ختی و تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی، گوازترابوویه‌وه بۆ بێهداری ئه‌م زیندانه.