بهپێی ڕاپۆرتهكان، “ئەکبەر گوەیلی” دانیشتووی شاری سنە کە پیشتر بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” سزای زیندانی بە سەردا بوو، دەستبەسەر کرا.
بهپێی ئهم ڕاپۆرته، ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار “ئەکبەر گوەیلی” چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری سنە بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوكمهكهی دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ناوەندیی شاری سنە کرا. ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٩ی گەلاوێژی پارهكه لە کاتی گەڕانەوە لە شاری تاران و لە گەڕەکی فەیزئاوای سنە لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەمشارەوە دەستبەسەر و پاش سێ حەفتە بە دانانی وهسیقهی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی له زیندان ئازاد کرابوو. ناوبراو دواجار ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی خاکەلێوەی ئهمساڵ لە لایەن لقی یەکی دادگایی ڕژیم له شاری سنە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم” حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا کە ئەو حوکمە دواتر و لە لایەن دادگای پێداچوونەوە بۆ دوو ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.