کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ڕاگویزرانی چوار به‌ندكراو بۆ زیندانی شاری بۆكان

ڕاگویزرانی چوار به‌ندكراو بۆ زیندانی

ڕاگویزرانی چوار به‌ندكراو بۆ زیندانی

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، چوار زیندانیی بە ناوەکانی “محەممەد ئەلیاسی، هیوانی قوربانی ئەقدەم، مەنسوور شارەبان” و “هەژار عەباسی” خەڵکی شاری بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی شاری مەهاباد، ڕەوانەی زیندانی شاری بۆکان کرانەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ئەو چوار هاووڵاتییە، ماوەی ١٠ مانگە لە زیندان مەهاباد ڕاگیراون و هەتا ئێستا دادگایی نەکراون. شایانی باسه‌ ئه‌م چوار هاووڵاتییه‌ پێشتر به‌ تومه‌تی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی دژ به‌ ڕژیم ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.