به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی مۆكریان، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی مهاباد كه پێشتر به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به زیندان مه‌حكووم كرابوون، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان گوازترانه‌وه بۆ زیندان مهاباد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، “سه‌ید ڕه‌سووڵ شوكری و فارووق شوكری” كه له لایه‌ن دادگاوه سه‌رجه‌م به حه‌وت مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوون، ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕێبه‌ندان، بۆ تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی حوكمه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی زیندانی ناوه‌ندی مهاباد كران. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م دوو هاووڵاتییه له مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٨ ڕۆژ ڕاگیران له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات، به قه‌راری وه‌سیقه و به شێوه‌ی كاتی له زیندان ئازاد كرابوون.