ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، لانیكه‌م ٣ به‌ندكراو له زیندانی ورمێ كه پێشتر به تۆمه‌تی “كوشتن” به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون، به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی حوكمه‌كه‌یان گوازترانهوه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندانه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوی دوو كه‌سیان “ئه‌سه‌د كه‌شاوه‌رز” ٤٥ ساڵ ته‌مه‌ن و “به‌یتوڵڵا مۆته‌لێبی” ڕاگه‌یه‌ندراوه. جێگه‌ی ئاماژیه، ئه‌سه‌د كه‌شاوه‌رز ٢٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و به‌یتوڵڵا مۆته‌لێبی ١٠ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له دوو په‌روه‌نده‌ی جیاجیادا به تۆمه‌تی “كوشتن” ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوون. هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی دیكه‌ی ئه‌م زیندانه له به‌ندی “جه‌وانان”ه‌وه گوازترانهوه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی. شایانی باسه، ئه‌گه‌ری هه‌یه ژماره‌ی ڕاگوێزراوان بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی ئه‌م زیندان بچێته‌سه‌ره‌وه.