کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانجیهانهه‌واڵه‌کان

ڕاگه‌یێندراوی یه‌كێتی ئوروپا سه‌باره‌ت به‌ خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران

ڕاگه‌یێندراوی یه‌كێتی ئوروپا سه‌باره‌ت

ڕاگه‌یێندراوی یه‌كێتی ئوروپا سه‌باره‌ت

یەکێتی ئەوروپا داوا لە ڕژیمی ئێران كردووه‌ كه‌ هیچ جۆرە تووندوتیژییەک بەرامبەر خۆپیشاندەران به‌كار نه‌هێنن.

“مایا کۆچیانچێچ” گوتەبێژی یەکێتی ئوروپا ڕۆژی پێنجشەممە ٣٠ مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە راگەیێندراوێکیدا رایگەیاند: راپۆرتەکان دەریدەخەن خۆپیشاندانەکانی ئێران گرژییان لێکەوتووەتەوە و بووەتە هۆی برینداربوون و گیانلەدەستدانی ده‌یان کەس. گوتەبێژی یەکێتی ئوروپا راشیگەیاندووە، دەبێت مافەکانی ئازادی رادەربڕین و هەروەها خۆپیشاندان پارێزراوبن و هیچ جۆرە تووندوتیژییەک بەرامبەر خۆپیشاندەران قبووڵکراو نییە.  لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، یەکێتی ئەوروپا چاوەڕوانی ئەوەش لە دەسەڵاتدارانی ئێراندەکات ئینتەرنێت کارابکەنەوە و دڵنیایی بدەن لە مافی بڵاوبوونەوەی زانیارییەکان.