2017-01-29 | ۱۳۹۵-۱۱-۱۰
به‌مجۆره به ئاگاداریتان ده‌گه‌یه‌نین كه به‌داخ و كه‌سه‌رێكی زۆره‌وه، ڕۆژی ٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، هاوڕێ “هێمن قوربانییان” پێشمه‌رگه‌یه‌كی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، له ڕووداوێكی دڵته‌زێندا گیانی له‌ده‌ستدا. ئه‌و له ڕه‌وشێكی دوور له چاوه‌ڕوانیی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له “زه‌رگوێز”، كۆتایی به ژیانی هێنا. هاوڕێ “هێمن” له پاییزی ١٣٦٦ له گه‌ڕه‌كی حاجیاوای شاری سنه و له‌ناو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشدا چاوی به ژین پشكووت و هه‌ر له هه‌ڕه‌تی تازه‌لاوییدا وێڕای ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی، به‌كاری سه‌خت له كانه‌به‌رده‌كاندا خه‌ریك بوو وه هه‌ر له‌و ڕۆژانه‌وه له‌گه‌ڵ جیاوازیی چینایه‌تیی نێوان دارا و نه‌دار ئاشنا بوو. هێمن، ئه‌و لاوه مه‌تین و میهره‌بانه، له‌دوای چه‌نده‌ها ساڵ ڕه‌نج و كار له كانه‌به‌رده‌كان و پیشه‌ی سه‌نگ كاریی له نمای ساختومان، ئه‌زموونی زۆری به‌ده‌ستهێنا و له‌ناو هاوڕێیان و دۆستانیدا به نازناوی “سواهێمن” بانگ ده‌كرا. سواهێمن ، ئه‌م لاوه پڕشووره كه له چالاكییه شاخه‌وانییه‌كان و وه‌رزش به بیروباوه‌ڕی پێشكه‌وتوو و ئارمانی سۆسیالیستی ئاشنا ببوو، له سه‌ره‌تاكانی ساڵی ١٣٩٤‌دا هاته ناو ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگایه‌تیی كۆمه‌ڵه و له پاییزی ١٣٩٥، بوو به ئه‌ندامی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران. ئێمه وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌و په‌ڕی داخ و كه‌سه‌ری خۆمان به هۆی ئه‌م ڕووداوه دڵته‌زێنه‌وه، هاوده‌ردیی و سه‌ره‌خۆشیی خۆمان ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ئه‌و و هه‌موو هاوڕێیانی ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه ده‌كه‌ین. ده‌بیرخانه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
٩ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٥
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
٩ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٥