كرێكارانی “مه‌ك دۆناڵد” له ٢٠ شاری ئه‌مریكا به‌نیازن كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی مانگی مه‌ی واته ڕۆژێك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی سه‌هامدارانی شیركه‌ت، ده‌ست له‌كار بكێشنه‌وه و مان بگرن.
كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له بارودۆخێكی دژوار‌دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن و ئامانج له‌م مانگرتنه، گوشار خستنه‌سه‌ر ڕێستوورانه زنجیرییه‌كانی “فه‌ست فوود” بۆ باشتربوونی دۆخی كاریان و پشتیوانی نه‌كرانیان له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ویرووسی كۆرۆنا دایه. ڕێكخه‌رانی ئه‌م مانگرتنه ده‌ڵێن: لانیكه‌م له ١٧ ئه‌یاله‌ت كرێكارانی “مه‌ك دۆناڵد” له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا ده‌سته‌ویه‌خه‌ن. شایانی باسه، ئه‌م مانگرتنه له لایه‌ن یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی خزمه‌تگوزاری كارمه‌ندان خه‌ده‌ماتی پشتیوانی ده‌كرێ و له لایه‌ن كه‌مپینی خه‌باتی كرێكاران به وه‌دیهاتنی “١٥ دۆلار له سه‌عاتێكدا” به‌ڕێوه‌ده‌چێت.