کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت به‌ مه‌حكووم كردنی حۆكمی زیندانی “زارا محه‌ممه‌دی”

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ وحیزبی كۆمۆنیستی ئێران سه‌باره‌ت

كۆمێته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی مانگی به‌فرانبار، له‌ ڕاگه‌یاندنێكه‌ سه‌پاندنی زیندانی به‌سه‌ر زارا محه‌ممه‌دی” چالاكی مه‌ده‌نی و مۆعه‌لیمی زمانی كوردی به‌ توندترین شێوه‌ مه‌حكووم كرد.

له‌ به‌شێك له‌و ڕاگه‌یاندنه‌ هاتووه‌: ئێمه‌ كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئه‌و حۆكمه‌ نادادپه‌روه‌رانه‌ و دژه‌ مرۆڤایه‌تییه‌ به‌ توندترین شێوه‌ مه‌حكووم و ڕایده‌گه‌ینین كه‌ ئامووزشی زمانی دایكی مافی سه‌ره‌تایی هه‌ر مرۆڤێكه‌ و هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌و مافه‌ی لێ زه‌وت بكات. ئێمه‌ كۆمیته‌ی ژنانی كۆمه‌ڵه‌ و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له‌ ته‌واوی ئازادیخوازان و به‌رابه‌ری خوازان، هه‌روه‌ها ته‌واوی ڕێكخراوه‌ و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ داواكارین كه‌ له‌ به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌مانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بێده‌گی هه‌ڵنه‌بژێرن و پاڵپشتی خۆیان له‌ “زارا محه‌ممه‌دی” ڕابگه‌ینن.