کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

ڕاگه‌یاندنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ سه‌باره‌ت به‌ پێویستی ڕسواكردنی شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم له‌ كوردستان

download

download

خهڵكی خهباتكاری كوردستان!

كۆماری ئیسلامی ههر وهك ساڵانی پێشوو، خهریكی ئامادهكاریه بۆ بهڕێوهبردنی نومایشێكی گاڵهتهجاڕی دیكه بهناوی  ههڵبژاردن له ڕۆژی 2ی مانگی ڕهشهممهدا. بهڵام ئهمجارهیان ئهم نومایشه له باروودۆخێكی دیكهدا بهڕێوهدهچێت. له ماوهی ئهو چوار ساڵهی كه بهسهر نومایشی ههڵبژاردنی دهورهی پێشووی مهجلیسی شۆرای ئیسلامیدا تێپهڕ بووه، كۆماری ئیسلامی دوو ئاخێزی سهرتاسهریی بهرینی له بهفرانباری ٩٦ و خهزهڵوهری ٩٨دا بهخۆوه بینیوه‌. ئهو ئاخێزانه نه تهنیا ڕهوابوونی ڕژیم بهڵكوو  ئهساسی دهسهڵاتی ئهم ڕژیمهشیان برده ژێر پرسیارهوه‌. ئهوهش له حاڵێكدایه كه لهو ماوهیهدا مانگرتن و ناڕهزایهتی مهحهلی و سهرتاسهری، تهنانهت بۆ یهك ڕۆژیش ڕانهوهستاوه‌.

له ئێستادا ڕق و بێزاری له كۆماری ئیسلامی و لهو باروودۆخه فهلاكهتباره ئابووریهی كه بهسهر خهڵكی ئهم وڵاتهی دا سهپاندووه، له سهرتاسهری ئێران شهپۆل لێدهدات. بێ گومان ئهم ڕق و تووڕهییه له ههموو ئهو كهسانهشه كه له وهها باروودۆخێكدا به جۆرێك له جۆرهكان دهبنه ئهكتهری ئهو نومایشه و یان دهبنه ئامرازی ڕونهقدان بهو گاڵتهجاڕیه‌. قسه لهسهر نادیمۆكرات بوونی پڕۆسهی ههڵبژاردن، دهخاڵهتی شۆڕای نیگههبان و وهلی فهقیه‌”، ڕهدی سهلاحیهتی كاندیدهكان و ساختهكاری له ههڵبژاردندا و نموونهی لهو جۆره نییه، ههموو ئهوانه لهماوهی دهسهڵاتی كۆماری ئیسلامیدا، سفاتی ڕوون و دیاری ههڵبژاردن بوون. ناوهرۆكی واقعی ناڕهزایهتی جهماوهرێك كه خوازیاری نان و كار و ئازادیین، زۆر له بهشداری نهكردن له ههڵبژراردنێكی فهرمایشی، سهرتره‌. ئهوه ڕهخنهی باڵهكانی دهسهڵاته و پهیوهندیهكی به پێشێلكردنی مافهكانی خهڵكهوه نییه‌. مافه كۆمهڵایهتیهكانی خهڵك له كاتێكهوه پێشێل بوو كه ڕژیمی دژه كرێكار، دژه ژن، دژه لاو، دژه شادی و دژی ئازادی و دوژمنی مرۆڤایهتی، به كوشتن و بڕین و ئهشكهنجه و زیندان، به زهبری زۆر و سهركوت، خۆی بهسهر خهڵكی ئهم وڵاتهدا سهپاند.

كۆماری ئیسلامی و كاربهدهستانی باش دهزانن كه خهڵكی كوردستان لهم نومایشهدا بهشداری ناكهن. بهڵام ئهوان بۆ پڕ كردنهوهی بۆشایی نهبوونی خهڵك له بهردهم سندووقهكانی دهنگدان، بێجگه له ههوڵ بۆ وهكار خستنی بهكرێگیراوانی مهحهلی، وهك ههمیشه لیباسی شهخسی دهكهنه بهر ژمارهیهك نیزامی و پاسداری جێگیركراو له كوردستان و ئهوان دهبهنه یهك دوو حهوزهی دهنگدان، بهتایبهت حهوزهی مزگهوتی جامعی شارهكان و به ئاماده كردنی فیلم و ڕاپۆرت و چهند گفتوگۆیهكی ساخته لهگهڵ ئهوان، باس له‌ “بهشداری بهرینی خهڵك دهكهن. ههر چهند ساڵ یهكجار ئهو نومایشه بهڕێوهدهچێت و درۆ و جهعلی بوونهكهشی بۆ ههموو خهڵك ئاشكرایه‌.

لهو ناوهشدا هێندێك كهس له ڕێفۆرمخوازانی شكست خواردووی سیاسی، باس له پێویستی ئهمنیهت له ناو كۆمهڵ دا دهكهن و بهشداری كردن له ههڵبژاردنهكان، وهك ههڵبژاردن له نێوان ئهمنیهت و نائهمنیی كۆمهڵ پێناسه دهكهن. بهڵام پێش ههموو شتێك پێویسته بوترێ كه بوونی كۆماری ئیسلامی، خۆی به مانای زهوت كردنی ئهمنیهته له زۆربهی خهڵكی ئێران له ههموو بوارهكانهوه‌. زهوت كردنی ئهمنیهتی شوغلی له كرێكاران، زهوت كردنی ئهمنیهتی گیانی له ههڵسووڕاوانی سیاسی و مهدهنی، زهوت كردنی ئهمنیهت له ژنانی ئازاده كه تهسلیمی یاسای كۆنهپهرستانهی ڕژیم نابن، زهوت كردنی ئهمنیهت له پهیڕهوانی ههر ئایین و مهزههبێك بێجگه له ئیسلامی شیعه، ئهوهیش لهجۆری ١٢ ئیمامیهكهی، نائهمن كردنی ژینگهی ئینسانهكان، ڕاگرتنی ٦٠ لهسهد له خهڵكی ئهم وڵاته لهژێر هێڵی ههژاریدا، ههموو ئهوانه نموونهی بهرچاوی زهوت كردنی ئهمنیهتێكن كه به ئیعتباری پاراستنهكهی دبێ به وهها ههڵبژاردنێك ڕهزایهت بدرێت تا گۆیا باروودۆخهكه لهوه خراپتر نهبێت. ئهو كهسانهی وا پاساوی بێ پایهی لهم جۆره دهگرنه بهر، ئاستی تێگهیشتن و وشیاری و ئهزموونی خهڵیكی خهباتكاری كوردستانیان به كهم داناوه‌.

كۆمیتهی ناوهندی كۆمهڵه داوا له ههموو خهڵكی كوردستان دهكات كه نه تهنیا له شانۆی ههڵبژاردنی ڕژیمدا بهشداری نهكهن، بهڵكوو چالاكانه له كهمپهینی ڕسواكردنهكهیدا بهشداربن. با جهماوهری خهڵكی كوردستان بۆ جارێكی دیكه نموونهیهك له یهكگرتوویی و خۆڕاگری و دیمهنێكی دیكه له بزووتنهوهی شۆڕشگێڕانهی خۆیان به جیهان نیشان دهن. با جهماوهری خهڵكی كوردستان به بهشداری نهكردنیان لهو نومایشهی ههڵبژاردنهدا، به ههموو جیهان نیشان دهن كه كۆماری ئیسلامی ڕژیمێكی ناڕهوایه و تهنیا به زهبری زۆر و زهوت كردنی ئازادی و مافه سهرهتاییهكانی خهڵك، دهسهڵاتهكهی بهسهر كۆمهڵدا سهپاندووه‌.

كۆمیتهی ناوهندی كۆمهڵه

(ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران)

٢٩ی بهفرانباری ١٣٩٨ی ههتاوی

١٩ی ژانویهی ٢٠٢٠ی زایینی