بۆ مه‌حكووم كردنی هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه بۆسه‌ر كوردستانی سووریه (ڕۆژئاوا)
به‌دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ڕۆژانی ڕابردووی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركییه، سه‌ره‌نجام هێرشی ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكووری سووریه كه زۆربه‌ی كوردنیشینن و له ژێر كونترۆڵی كانتۆنه‌كان دان، ده‌ستی پێكرد. فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه و بۆمبه‌كانیان به‌سه‌ر خه‌ڵكی بێدفاعدا ده‌بارێنن. هێزی زه‌ویی ئه‌رته‌شی توركییه وێڕای به‌كرێ گێراوانی “ئه‌رته‌شی ئازاد” و گرووپه توندڕه‌وه ئیسلامیه‌كانی لایه‌نگری توركییه، له ناوچه‌كانی “سه‌ری كانی و گرێ سپی”، سنووره‌كانیان تێپه‌ڕ كردووه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، موقاومه‌ت له به‌رابه‌ر هێزه هێرشبه‌ره‌كاندا له جه‌ریان دایه و هه‌تا ئێستا خه‌ساری گیانی به خه‌ڵكی بێدفاع و هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل گه‌یشتووه.
هێرشی ئه‌رته‌شی توركییه به‌دوای پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سنووره‌كانی سووریه و توركییه ئه‌نجام ده‌درێت و ئاشكرایه كه ئه‌م هێرشه به هاوئاهه‌نگی و ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌ته ڕێ. ده‌وڵه‌تی توركییه ئیدعا ده‌كات كه مه‌به‌ستی له ئه‌نجامی وه‌ها هێرشێك پێكهێنانی ناوچه‌یه‌كی ئارام له نێوان سووریه و توركییه دایه. ئه‌وه‌ش حاڵێكدایه كه ده‌وڵه‌تی توركییه له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا خۆی هۆكاری سه‌ره‌كیی شه‌ڕنانه‌وه و نائه‌منی بووه له ناوچه‌كه و له هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه‌ی سوورییه.
هه‌زاران كه‌س له هێزه‌كانی داعش له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جیهانه‌وه له ڕێگه‌ی توركییه‌وه و ئیمكاناتێك كه ئه‌م ده‌وڵه‌ته بۆی دابین ده‌كردن، واردی سووریه ده‌بوون و ده‌هاتنه ناو ڕێزه‌كانی داعش. ئه‌وان له پشتیوانی ماڵی و لۆژستیكی ده‌وڵه‌تی توركییه كه‌ڵكیان وه‌رده‌گرت. هه‌روه‌ها چه‌ند گرووپێكی ئیسلامی و توند ئاژۆی دیكه، ڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن توركییه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرا و هه‌روا لێیان ده‌كرێ. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه، هه‌تا ئێستا له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاواوه چكۆله‌ترین مه‌ترسی هاوشێوه‌ی ئه‌و شته‌ی كه ئه‌ردۆغان ئیدعای ده‌كات، ڕووبه‌ڕووی توركییه نه‌بووه‌ته‌وه.
ده‌وڵه‌تی توركییه ڕایگه‌یاندووه كه به نیازه ٥٠٠ كیلۆمیتر له سه‌ر باریكه‌ی سنووری نێوان ئه‌م وڵاته و سووریه داگیر كات و نزیك به ٣ ملیۆن ئاواره‌ی سووری كه له توركییه به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌و ناوچانه‌دا جێگیر كات. هه‌روه‌ها به خه‌یاڵه ئیداره‌ی ناوچه‌كه بسپێرێته هێزه به‌كرێ گیراوه‌كانی خۆی كه هه‌تا ئێستا له ناوچه‌ی ئیدله‌ب له ته‌نگانه‌دا بوون. به گرتنه به‌ری ئه‌م سیاسه‌ته، ده‌وڵه‌تی جه‌نایه‌تكاری ئه‌ردۆغان له لایه‌كه‌وه به گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچه‌كه تۆوی كینه و دوژمنایه‌تی له نێوان خه‌ڵكی عه‌ره‌ب و كورد و كه‌مینه‌كانی دیكه داده‌چێنێت و كاری هێزه پێشڕه‌و و پێشكه‌وتووخوازه‌كان دژوارتر ده‌كاته‌وه و له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه، به كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌م كێشه و جودایی نانه‌وه‌یه، ده‌ست به‌سه‌ر سه‌روه‌ت و سامانی ناوچه‌كه داده‌گرێت و له هه‌مان كاتیش‌دا هه‌وڵ ده‌دات له‌م ڕێگه‌وه بیرۆڕای خه‌ڵكی توركییه له ئاست كه‌م و كوڕیه‌كانی خۆی له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌لاڕێدا به‌رێ.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا پشتی بزووتنه‌وه‌ی ڕۆژئاوا خاڵی ده‌كات و ڕێگه بۆ هاتنی ئه‌رته‌شی توركییه بۆ ناوچه‌كانی ژێر كونترۆڵی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌كاته‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕووداوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو و له‌ناكاو نییه. ئێمه به‌رده‌وام وتوومانه كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌رێك كه بۆ ئازادی و زاڵ بوون به‌سه‌ر چاره‌نووسیاندا شه‌ڕ ده‌كه‌ن، نه له كوردستانی سووریه و نه له هیچ شوێنێكی دونیا یه‌كسان نییه. ئه‌گه‌ر ڕێگای هێزێك وه‌ك ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا به هه‌ر هۆكارێك بۆ ئه‌و ناوچه‌یه كراوه‌ته‌وه و خواستێكی هاوبه‌ش ئه‌م دوو هێزه‌ی به شێوه‌ی كاتی خستووه‌ته یه‌ك به‌ره‌وه، پێویسته جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ عاقیبه‌تی داهاتووی وه‌ها یه‌كگرتووییه‌ك ئاشنا و ئاماده بكرێت. ئاشنا كردن به‌و مانایه‌یه كه خه‌ڵك به‌رده‌وام بزانن كه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانیان، ته‌نیا ده‌توانن به هێزی خۆیان و پشتیوانه ئازادیخوازه‌كان و خه‌ڵكی هاوچاره‌نووسیان له ناوچه‌كه و جیهان، پشت ببه‌ستن. و ئامادهبوویش به مانای خوڵقاندنی باروودۆخێكه كه خه‌ڵك هۆگری ده‌سكه‌وته‌كانیان بن و بۆ پاراستنی به هه‌موو هێزیانه‌وه بێنه مه‌یدان.
له باروودۆخێكدا كه ده‌وڵه‌تی توركییه ڕاسته‌وخۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر ئازادی و مافی خه‌ڵك له به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی خۆیان، له باروودۆخێكدا كه ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا له‌به‌ر قازانجی خۆی، هاوڕێ بوون له‌گه‌ڵ توركییهی، له پشتیوانی كردنی خه‌ڵكی ڕۆژاوا به باشتر ده‌زانێ، له هه‌ل و مه‌رجێكدا كه ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی ته‌نیا به ده‌ربڕینی نه‌زه‌رێكی ڕیاكارانه و به بێ ئه‌نجامی هیچ هه‌وڵێك خۆیان ڕازی ده‌كه‌ن، له باروودۆخێكدا كه هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه و له‌وانه كۆماری ئیسلامی و ڕژیمی به‌شار ئه‌سه‌د به قسه و باسی ڕیاكارانه به‌ئاشكرا لایه‌نگری له ئه‌ردۆغان ده‌كه‌ن، له وه‌ها باروودۆخێكدا ته‌نیا پشتیوانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی ڕۆژئاوا، خه‌ڵكی خه‌باتكاری ناوچه‌كه و ئازادی خوازانی جیهانن. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌م پشتیوانیه واقعیه به كرده‌وه ده‌ربێت. حهمایهت و پشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له خه‌ڵكی ئازادی خواز و مافخواز كه به‌م شێوه‌یه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی هێزه فاشیسته‌كانی توركییه و به‌كرێ گیراوانیان، له هه‌موو ئاستێكدا، پێویستیه‌كی خێرا و به‌په‌له‌یه.
هه‌ربۆیه ئێمه خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و خه‌ڵكی هه‌موو به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بانگهێشتی پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ڕۆژئاوا ده‌كه‌ین. ئه‌م پشتیوانیانه ده‌توانێ به شێوه‌یه‌كی به‌هێز و جه‌ماوه‌ری بێت. به‌جۆرێك كه وره‌ی خه‌بات و خۆڕاگری و ئیراده و ئۆمێد به سه‌ركه‌وتن بخرێته ناو دڵی خه‌ڵكی ڕێكخراو له كانتۆنه‌كانی ڕۆژئاوا و هه‌زینه‌ی ئه‌م په‌لاماره بۆ ده‌وڵه‌تی ئه‌ردۆغان و هێزه‌كانی دیكه له ناوچه‌كه به‌رنه سه‌رێ. دیفاع له ڕۆژئاوا له هه‌مان كاتدا، دیفاع له ئازادی و مافی پێشێلكراوی خه‌ڵكی كوردستانی ئێران و شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌یه. هه‌روه‌ها ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش ده‌توانێ ببێته گۆڕه‌پانی ناڕهزایهتیهكی به‌رین و كاریگه‌ر. هاوڕێیانی ئێمه بۆ هێنانه مه‌یدان و ڕێكخستنی ناڕهزایهتیهكی گشتی چالاكانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن. به هێوای ئه‌وه‌یكه، له ڕۆژانی داهاتوودا شایه‌دی هاوپشتیهكی خه‌باتكارانه‌ی به‌هێز له وڵاتانی ئۆرووپایی، له كانادا و ئۆسترالیا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی جیهان، له ڕۆژئاوا بین.
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه
ڕێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی
به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی