گاڵته‌جاڕیی یازده‌هه‌مین ده‌وره‌ی ههڵبژاندنهكانی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی قه‌راره له ڕێكه‌وتی ٢ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌بچێت. وه‌ك ڕه‌واڵی هه‌میشه‌ی شانۆكانی هه‌ڵبژاردن له ناو نیزامی كۆماری ئیسلامی‌دا، شۆرای نیگه‌هبان كه نیوه‌ی ئه‌ندامانی ده‌ست نیشانده‌ی عه‌لی خامنه‌یین، په‌سند كردن یان ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی سه‌لاحییه‌تی كاندیداكانیان وه‌ئه‌ستۆیه. به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ڕژیم، بۆ ئه‌و شانۆیه، شۆڕای نیگه‌هبان ٥٠ تا ٦٠ له‌سه‌دی داواكارانی كاندیدبوونی ڕه‌دی سه‌لاحییه‌ت كردووه. هه‌ر به پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه، ناوی پتر له ١٠٠ كه‌س له نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ئێستاش له ناو لیستی ئه‌و كه‌سانه دان كه سه‌لاحیه‌تیان ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه.
ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له باروودۆخێكدا به‌ره‌وپیری به‌ڕێوه‌بردنی نومایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڕوات كه به سه‌ختی كه‌وتووه‌ته ژێر گوشاری دواهاته‌كانی كاره‌ساتی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی موسافیربه‌ری له لایه‌ن په‌دافه‌ندی سپای پاسدارانه‌وه كه مه‌رگی ١٧٦ كه‌سی لێكهوتهوه. دوای ئه‌م كاره‌ساته دڵته‌زێنه، خه‌ڵكی خه‌باتكاری ئێران، زانكۆكان و شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێرانیان كردبه مه‌یدانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه جه‌نایه‌ت و درۆنانه‌وه‌ی بێشه‌رمانه‌ی حكوومه‌تی ئیسلامی و درووشمی “كۆماری ئیسلامی ده‌بێ بڕووخێ“یان به‌رز كرده‌وه. سه‌رانی ڕژیم له حاڵێكدا، موهه‌ندیسی كردنی نومایشی هه‌ڵبژاردنیان خستووه‌ته ناو ده‌ستووری كاریانه‌وه كه به‌ڕێوه‌بردنی ڕێژه‌ی تابووته‌كان له شاره‌كانی ئێران و عێراق و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌فسانه سه‌باره‌ت به قاسم سوله‌یمانی، به ئامانجی به‌لاڕێدابردن و مۆری كۆتایی لێدان له‌سه‌ر ئاخێزی خه‌زه‌ڵوه‌ر و بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری له عێراق، به‌ره‌وڕووی شكست بووه‌ته‌وه. حكوومه‌تی ئیسلامی له باروودۆخێكدا له ٢ی ڕه‌شه‌ممه نزیك ده‌بێته‌وه كه قه‌یرانی قووڵی ئابووری و توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ڕژیمی بردووه‌ته سه‌ر لێواری داڕمانی ماڵی و كۆماری ئیسلامی له‌به‌ر چاوی بیروڕای گشتی جیهان، زیاتر جاران بێ ئێعتبارتر و ڕسواتر بووه.
ڕژیمی ئیسلامی له باروودۆخێكدا، بۆ گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس خۆی ئاماده ده‌كات كه له جه‌ریانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ردا، به شه‌ڕه‌نگێز و ئاژاوه‌گێر پێناسه‌كردنی ناڕازیان، ١٥٠٠ كه‌س له لاوانی وه‌گیان هاتوو له هه‌ژاری و بێكاریی خه‌ڵتانی خوێن كرد و پتر له هه‌زار كه‌سی بریندار و نزیك به ٨ هه‌زار كه‌سیشی دستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كان كرد كه هێستاش چاره‌نووسی زۆرێك له‌و كه‌سانه هه‌روا نادیاره. ڕژیمی ئیسلامی له حاڵێكدا خه‌ڵك بانگه‌شه‌ی چوون به‌ره‌وپیری سندووقه‌كانی ده‌نگدان ده‌كات كه دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و گێڕانی ته‌رمه‌كه‌ی و مووشه‌ك هاویشتن به‌ره‌و پێگه چۆڵه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، خۆفریوانه جێژنی “سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئه‌مریكا“دا گرت. پاش كاره‌ساتی به‌ربوونه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه و قوربانی بوونی ١٧٦ ئینسان، بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له ڕێگه‌ی فریوكاری و درۆنانه‌وه حه‌قیقه‌تی كردبه قوربانی و كایه‌ی به بیر و هه‌ستی ئینسانیی خه‌ڵك كرد. ئێستا كۆماری ئیسلامیی جه‌نایه‌تكار و درۆزن كه ده‌ستی به خوێنی هاووڵاتیان ڕه‌نگاندووه، به‌و په‌ڕی بێشه‌رمیه‌وه داوا له خه‌ڵك ده‌كات كه به‌ره‌و پیری سندووقه‌كانی ده‌نگ دان بڕۆن تا مۆری ڕه‌وا بوون له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات.
خه‌ڵكی ئێران باش ده‌زانن كه ئه‌وه‌ی به‌ناوی هه‌ڵبژاردن له ئێرانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ی ڕابردوودا به‌ڕێوه‌چووه، هیچ كات چكۆله‌ترین په‌یوه‌ندیی به مافی ده‌نگدان و مافی هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه نه‌بووه. هه‌موو ئه‌وه‌ی له ژێرناوی هه‌ڵبژاردنی ئازاد به‌سه‌ر خه‌ڵكیان دا سه‌پاندووه، له درۆیه‌ك زیاتر نه‌بووه. له ڕاستیدا، كه‌مپه‌ینه‌كانی نومایشی هه‌ڵبژاردنی ڕژیم، به‌رده‌وام مه‌یدانی كێشمه‌كێشی نێوان جه‌ناح و داروده‌سته‌كانی ڕژیمی ئیسلامی له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی ده‌سه‌ڵات و به‌ش پچڕینی زیاتر له حاسڵی چه‌وسانه‌وه‌ی چینی كرێكار و جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تكێش و ململانێ له‌سه‌ر به‌تاڵان بردنی سه‌رچاوه و سه‌روه‌تی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه بووه. ڕژیم كه ئه‌مجاره‌یان ده‌نگی شۆڕشی بیستووه، بۆ ئارایشی جه‌نگیی ڕیزه‌كانی خۆی، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی شۆڕش، ته‌نانه‌ت به نوێنه‌رانی ئێستای مهجلیسهكهشی ڕوحم ناكات. ڕژیمی ئیسلامی له ئێستادا پێویستی به مهجلیسیهكی یه‌كده‌ست و گوێ به فه‌رمانی سپا هه‌یه.
ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ده‌وره‌ی ئاماده‌كاریی نومایشی گاڵته‌جاڕیی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ینه مه‌یدانی ڕسوا كردنی زیاتری ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی. نابێ ڕێگه بدرێت كه ڕژیم له دواهاته‌كانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كوشتنی خه‌ڵك له ڕێوڕه‌سمی ڕێژه‌ی تابووته‌كان، كاره‌ساتی به‌ردانه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی موسافیربه‌ری و كوشتاری ده‌یان ئینسانی بێدفاع و درۆنانه‌وه و هه‌موو ئه‌و هه‌ژاری و فه‌لاكه‌ت و بێ مافیهی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكی دا سه‌پاندووه، گیان به سڵامه‌ت به‌ده‌ر ببات. ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه كه له هه‌ر شار و شارستانێك ناوی كاندیده‌كانی ئه‌و نومایشهی هه‌ڵبژاردن وه‌ك كاندیدی هاوكار له‌گه‌ڵ بڕیارده‌رانی كوشتاری هاوڵاتیانی ناڕازی، وه‌ك كاندیدی هاوده‌ست له‌گه‌ڵ جهنایهتكارانێك كه خوێنی لاوانی بێزار له هه‌ژاری و گه‌نده‌ڵی ده‌سه‌ڵاتیان ڕشتووه، به‌خه‌ڵك بناسێندرێن. ئه‌وانه له باروودۆخێكدا خۆیان ئاماده كردووه تا ببن به پێچ و مۆره‌كانی حكوومه‌ت، كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له هیچ جه‌نایه‌تێك دژبه خه‌ڵك ده‌ریغ ناكات. ئه‌وه‌ش له باروودۆخێكدایه كه دایكانی گیان به‌خت كردووان و بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی له ئێران، ئاڵای دادخوازییان دژبه‌م ڕژیمه دژه ئینسانه هه‌ڵكردووه و دادخوازیان له ڕێگه‌ی خه‌بات بۆ ڕووخانی ئه‌م ڕژیمه‌وه درێژه پێده‌ده‌ن.
پاش ئاخێزهكانی مانگی به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، ئیتر جێگایه‌ك بۆ مانۆری سیاسی و فریوكاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی كه له نومایشهكانی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵكیان له‌گه‌ڵ بژارده‌ی خراپ و خراپتر به‌ره‌وڕوو ده‌كرد، نه‌ماوه‌ته‌وه. له جه‌ریانی ئاخێزی شۆڕشگێڕانه‌ی مانگی به‌فرانبار و خه‌زه‌ڵوه‌ر، ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، له پاساوكردنی سه‌ركوتی تۆخ دژبه خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیو له جه‌ناحی ئۆسوولگه‌را و فه‌رمانده‌كانی سپا، كه‌میان نه‌هێنا. نامه نووسینی سه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز بۆ خامنه‌یی و بردنه ژێر پرسیاری باروودۆخ و سفاتی ڕێبهریهكهی به پشت به‌ستن به قانوونی ئه‌ساسی و بانگه‌شه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌شداری كردن له نومایشی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس، له پێناو ده‌رباز كردن و ئیسلاحی ڕژیمی ئیسلامی دایه و هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه. نابێ خه‌ڵك له‌وه زیاتر فریوی ئه‌وانه بخۆن.
كرێكاران و خه‌ڵكی ئازادیخواز!
ئه‌گه‌ر خوازیاری كۆتایی هێنان به چه‌رخه‌ی كوشتاری هاووڵاتیانی بێدفاع و به‌دیل گرتنی ئه‌وانن، ئه‌گه‌ر خوازیاری كۆتایی هێنان به درۆناوهوه و فریون، ئه‌گه‌ر خوازیاری بنبڕ كردنی كاره‌ساتی بێكاری، هه‌ژاری و فهلاكهتی ئابووری و هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێ مافیهكانن، ئه‌گه‌ر خوازیاری كۆتایی هێنان به سته‌می نه‌ته‌وه‌یی و ئایینین، ئه‌گه‌ر ده‌تانهه‌وێ به‌ر به له‌ناوچوونی ژینگه بگرن، ئه‌گه‌ر خوازیاری كۆتایی هێنان به هه‌ڵاواردن و بێ مافیی ژن و ده‌خاڵه‌تی ئایین له ده‌سه‌ڵات و ژیانی خۆتان دان، ئه‌گه‌ر خوازیاری ئازادی و ژیانێكی پڕ له به‌خته‌وه‌ری و ئاسووده‌یین، به كه‌مپه‌ینی ڕسوا كردنی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی كۆماری ئیسلامی په‌یوه‌ست بن. عه‌زمی لێبڕاوانه‌ی خۆتان بۆ ڕووخاندنی ڕژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی نیشان دهن. بژارده‌ی واقعیی كرێكاران و خه‌ڵكی تینووی ئازادی له ئێران، ڕووخانی شۆڕشگێڕانه‌ی كۆماری ئیسلامی و وه‌دی هاتنی درووشمی نان، كار، ئازادی و ئیداره‌ی شۆراییه.
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
٢٥ی مانگی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی
١٥ی ژانویه‌ی ٢٠٢٠ی زایینی