له سه‌روبه‌ندی ١٦ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی خوێندكار داین. ٦٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٣٢ی هه‌تاوی، چوار مانگ پاش كودتای ٢٨ی گه‌لاوێژ، مانگرتن و خۆپیشاندانی خوێندكاران له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌فه‌ری جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا و داڕێژه‌ی سه‌ره‌كیی كودتا، كه‌وته به‌ر هێرشی نیزامیی ڕژیمی كودتاوه. له‌م هێرشه وه‌حشیانه‌یه‌دا سێ خوێنكار به ناوه‌كانی بۆزۆرگ نیا، قه‌ندچی و ره‌زه‌وی گیانیان له‌ده‌ست دا.
بێ گومان له ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌ی ڕابردوودا، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری وه‌ك یه‌كێك له بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی موقاومه‌ت و خه‌بات له جه‌ریانی كێشمه‌كێشی سیاسی و چینایه‌تی و شۆڕش و دژه شۆڕش، چالاكانه ده‌ركه‌وتووه. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می ڕژیمی سته‌مكاری پاشایه‌تیدا، خوێندكاران ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاویان له ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری ئه‌وكات و پاشان له پێكهێنان و دامه‌زرانی گرووپ و ڕێكخراوه چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كاندا بوو و به‌ره‌و دیفاع له خه‌باتی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان هه‌نگاویان هه‌ڵێناوه، دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایه‌تی و له كاتێكدا كه كێشمه‌كێشێكی قووڵ له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی درێژه‌ی شۆڕش له ئارا دابوو، زانكۆ بوو به یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی شۆڕش و بوو به شوێنێك كه هێزی سیاسیی جۆراوجۆر له به‌رامبه‌ر یه‌كتردا ڕیزیان ده‌به‌ست. ڕه‌وتی خۆسه‌قامگیر كردنی دژه شۆڕشی ئیسلامی له‌وانه له‌سه‌ر به‌ستێنی سه‌ركوتی هه‌مه لایه‌نه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ڕادیكاڵی خوێندكاران ئه‌نجام درا. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نه “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی” ڕژیمی ئیسلامی و هێرشی هاوسارپساوی بانده حیزبوڵڵایه‌كان و نه پڕۆژه‌ی لایه‌نگرانی باڵی ڕێفۆڕمخوازانی حكوومه‌تی له زانكۆكان نه‌یانتوانی سوننه‌تی شۆڕشگێڕانه، چه‌پ و ئازادیخوازانه‌ی خوێندكاران بنبڕ بكه‌ن و به‌ر له پێشڕه‌ویان بگرن.
ئه‌گه‌ر به‌شی ڕادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به به‌شداری وشیارانه‌ی خۆی له ئاخێزی سه‌رتاسه‌ری مانگی به‌فرانباری ٩٦ و به جه‌ماوه‌ری كردنه‌وه‌ی درووشمی “ئیسلاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را، ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را” ده‌ور و نه‌خشی خۆی له كۆتایی هێنان به زاڵ بوونی گوتاری ڕێفۆرم خوازان به‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسیی ئێران‌دا بینی، له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریشدا بۆ هاوپشتی له‌گه‌ڵ هه‌ژاران و سته‌ملێكراوانی شار، زانكۆیان كرد به ناوه‌ندی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ده‌ستدرێژی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر بژێوی خه‌ڵك و سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی. بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری له ساڵی ڕابردوودا به به‌شداریی له ئاكسیۆنه‌كانی ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی و ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمان و خانه‌نشینان و وتنه‌وه درووشمی “خوێندكار، كرێكار، موعه‌لیم، یه‌كگرتن یه‌كگرتن”، “خوێندكاران وشیارن، هاوڕێی كرێكارانن”، به‌ڕوونی هه‌ڵوێستی چینایه‌تیی سۆسیالیستییان له‌ناو دڵی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا نیشان دا. له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریشدا خوێندكاران ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ هاواری ناڕه‌زایه‌تی هه‌ژارانی شار و لاوانی بێزار له بێكاری تێكه‌ڵ كرد. ئاخێزی سه‌رتاسه‌ریی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له درێژه‌ی ئاخێزی مانگی به‌فرانبار بۆ جاریكی دیكه ڕیزبه‌ندیی ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری ده‌گۆڕێ. ئه‌گه‌ر پاش ئاخێزی مانگی به‌فرانبار درووشم و شێوه‌ی كاری ڕێكخراو و ناوه‌نده‌كانی سه‌ربه ڕێفۆڕمخوازانی حكوومه‌تی كه‌م ڕه‌نگ بۆوه و توانای كۆكردنه‌وه‌ی هێزیان له‌دسه‌ت دا، له ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ریشدا، خۆشباوه‌ڕی به شێوه‌كار و ستراتێژی سیاسیی ئه‌و به‌شه له ئۆپۆزیسیۆنی بورژوازی كه خوازیاری تێپه‌ڕینی ئاشتیخوازانه له كۆماری ئیسلامی بوو، شكستی هێنا و خه‌بات بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی كه‌وته قۆناخێكی نۆوه. له‌م باروودۆخه‌دا به دابڕانی هه‌رچی زیاتری خوێندكاران له ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی و لێبرالیسمی بورژوازیی ئێران، به‌ستێنێكی گونجاوتر بۆ گه‌شه‌ی ڕادیكالیسم و سوسیالیسم له ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری دا خوڵقاوه. به‌شی چه‌پ و ڕادیكاڵی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری نه ته‌نیا وه‌ك ڕووناكبیرێكی شۆڕشگێڕ پێویسته به‌ره‌نگاری بۆچوونی كۆنه و پرتووكاوی ئیسلامی ببنه‌وه و به‌ر به سڕینه‌وه‌ی ناوه‌رۆكی زانیستی پێشكه‌وتووی كتێبه‌كان بگرن و له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و خسووسی سازی زانكۆكان دژایه‌تی بكه‌ن، به‌ڵكوو پێویسته له هه‌مان كاتیش‌دا وه‌ك هه‌ستیارترین به‌شی ڕووناكبیران، به‌رده‌وام و لێبڕاوانه له به‌رژه‌وه‌ندی كرێكاران و توێژه هه‌ژار و بێبه‌شه‌كانی كۆمه‌ڵ پشتیوانی بكه‌ن.
له باروودۆخێكدا كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ركوتی ئاخێزی هه‌ژارانی شار و خه‌ڵكی وه‌گیان هاتوو، خوێنی سه‌دان ناڕازیی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ڕشت و به‌سه‌دان كه‌سی بریندار كرد و پتر له ٧ هه‌زار كه‌سی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه ئه‌شكه‌نجه‌خانه‌كان كرد، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری پێویسته وێڕای په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه، ده‌ستپێشخه‌ری وه‌ڕێخستنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی بێت كه ئازادی ده‌ستبه‌جێی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بكاته ئامانج. پێویسته ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ناچار به پاشه‌كشه بكرێت. ڕژیمی ئیسلامی به درێژه‌ی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركردن و توقاندن و ترس نانه‌وه سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان، به‌نیازه خۆی له به‌رامبه‌ر دواهاته‌كانی ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر بپارێزێ، به‌ڵام ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨ی هه‌تاوی خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی دیكه بوو له خه‌باتی شكۆداری خه‌ڵكی سته‌ملێكراوی ئێران بۆ ڕووخاندنی كۆماری ئیسلامی. بێ گومان، ئه‌م ڕژیمه جه‌نایه‌تكاره له دواهاته‌كانی گیان به سڵامه‌ت به‌ده‌ر نابات.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به ئه‌زموون بۆی ده‌ركه‌وتووه، ته‌نیا كاتێك كه له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، بزووتنه‌وه‌ی ژنان و باقی بزووتنه‌وه پێشڕه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌وتووه‌ته ناو دڵی ناڕه‌زایه‌تی گشتیه‌وه و كاتێك كه ئاسۆیه‌كی دژی سه‌رمایه‌داری له به‌رامبه‌ر خۆیدا بینیوه، توانیوێتی به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر ده‌ور و نه‌خشی مێژوویی خۆی بخوڵقێنێت. بێ گومان له باروودۆخێكدا كه ملیۆنان ئینسان، حاسڵی ڕه‌نج و كاریان به تاڵان ده‌بردرێ و له سه‌رده‌مێكدا كه هه‌موو جۆره بێ به‌شیه‌كی ئابووری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ملیۆنان ئینسانی به‌ره‌و ڕاپه‌رین هان داوه، هه‌روا به‌رده‌وامه، ئاخێزی به‌هێزتر و به‌رینتر له ڕێگادایه. خوێندكاران وه‌ك یه‌كێك له به‌شه هه‌ستیاره‌كانی كۆمه‌ڵ، ده‌توانن ده‌ور و نه‌خشێكی گرینگ‌یان له ڕێكخستنی ئه‌م ئاخێزانه و دابین كردنی پێداویستیه‌كانی دا بێت.
پێرۆز بێت ١٦ سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندكار
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
١١ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢ی دێسامبری ٢٠١٩ی زایینی