خوێندكارانی ئێران له حاڵێكدا به‌ره‌وپیری ساڵی نوێی خوێندن ده‌ڕۆن كه قه‌یران و داڕمانی سه‌رمایه‌داریی ئێران و توندبوونه‌وه‌ی گه‌مارۆ ئابووریه‌كان، باروودۆخی ژیان و بژیوی بنه‌ماڵه كرێكاری و كه‌م داهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێرانی چه‌ند به‌رابه‌ر زیاتر خستووه‌ته ژێر گوشاره‌وه. ته‌نیا چه‌ند ڕۆژ پێش كرانه‌وه‌ی دووباره‌ی مهدرهسهركان، میدیاكانی ڕژیم باس له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٣٠٠ له‌سه‌دی قیمه‌تی كه‌ره‌سته‌ی نووسین ده‌كه‌ن. ئه‌م میدیایانه به‌رزبوونه‌وه‌ی قیمه‌تی كاغه‌ز له ٨٠ هه‌زاره‌وه بۆ ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن به هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م گرانیه و ركوودی ٦٠ له‌سه‌دی بازاری فرۆشی كه‌ره‌سته‌ی نووسین ده‌زانن. ئاشكرایه كه منداڵان بۆ ڕۆیشتن بۆ مه‌دره‌سه جگه‌له پێداویستیه‌كانی مه‌دره‌سه، پێویستیان به خۆراك و پۆشاك و سه‌رپه‌نا هه‌یه. دابین كردنی پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانی منداڵان نیگه‌رانی زۆربه‌ی بنه‌ماڵه كرێكاری و كه‌م داهاته‌كانی ئێرانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌مساڵ هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یكه قیمه‌تی ١٠ جۆر كه‌ل و په‌لی سه‌ره‌كی له سه‌به‌دی ڕۆژانه‌ی هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كدا ٢٠٠ تا ٣٠٠ له‌سه‌د به‌رزبووه‌ته‌وه، شوڕای عالی كاری ڕژیم به بێ له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م تهوهڕۆمه هاوسارپساوه، هه‌زینه‌ی سه‌به‌دی بژیوی بنه‌ماڵه‌یه‌كی كرێكاریی ٣ ملیۆن و نیو به‌رئاورد كرد و له‌وه‌ش خراپتر، ته‌نیا نیوه‌ی ئه‌م بڕه پاره‌یه‌شی وه‌ك لانیكهمی حه‌قده‌ستی كرێكاران دیاری كرد. له لایه‌كی دیكه‌وه، ناوه‌ندی ئاماری ئێران ڕایگه‌یاندووه كه سه‌همی ئامووزش له سه‌به‌دی هه‌زینه‌ی بنه‌ماڵه‌كاندا، به كه‌متر له ٢ له‌سه‌د گه‌یشتووه. هه‌ر به هۆی ئه‌م باروودۆخه ناله‌باره‌وه دایك و باوكی زۆریك له منداڵان به سه‌ختی توانای دابین كردنی پێداویستی خوێندنی منداڵه‌كانیان هه‌یه. له وه‌ها بارودۆخێكدایه كه ملیۆنان منداڵ و میرمنداڵ له بازنه‌ی خوێندن ده‌ڕۆنه ده‌ره‌وه و له كارگه و كووره‌خانه و ماڵه‌كاندا ده‌بنه كۆیله‌ی حه‌قده‌ست تا بتوانن به‌شێك له هه‌زینه‌ی بنه‌ماڵه هه‌ژاره‌كانیان دابین بكه‌ن. له‌و نێوه‌دا منداڵانی ئه‌فغانستانی به‌هۆی نه‌بوونی به‌رگی پێناسه و وه‌رنه‌گرتنیان له مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تیه‌كان، زیاتر كه‌وتوونه‌ته ژێر زه‌ختی ئه‌م دۆخه دژواره.
ته‌نانه‌ت كاتێك كه خوێندكاران له به‌ربه‌ستی هه‌زینه سه‌رسووڕ هێنه‌ره‌كانی مه‌دره‌سه و زانكۆكان تێپه‌ڕ ده‌بن، ئه‌مجاره‌یان پێ ده‌نێنه مه‌یدانێك كه پتر له چوار ده‌یه‌یه ڕژیمی ئیسلامی به ئامرازه‌كانی ئیدئۆلۆژی و ئه‌منیه‌تی خۆی، زانستی خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه و خوێندكاران له جیات فێربوونی زانست و ناسینی جیهانی ده‌ورووبه‌ریان ده‌بێ ئایین و خورافه و فكریه‌تی دواكه‌وتوو به‌سه‌ر مێشكیاندا بسه‌پێنن. سیسته‌می ئامووزش و په‌روه‌رشی ئیسلامی كه پڕه له سته‌م و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی، به شێوه‌یه‌كی سیستماتیك نه‌ریتی دواكه‌وتوو و دژه ژن و پیاومه‌زنی له كۆمه‌ڵگادا په‌ره پێده‌دات و هیچ بایه‌خێك بۆ توانایی و لێهاتوویی له بوواره‌كانی زانستی و هۆنه‌ر دانانێت. له‌م سیستمه ئامووزشیهدا، موعه‌لیمانی خه‌باتكار نه‌ك هه‌ر ده‌بێ كه‌ش و هه‌وای پۆلیسی و پشكنینی بیروباوه‌ڕ و بوونی دامه‌زراوه ئه‌منیه‌تیه‌كان له ناوه‌نده‌كانی خوێندن ڕسوا بكه‌ن به‌ڵكوو پێویسته له هه‌موو ده‌رفه‌تێك بۆ فێركردنی زانست و ناساندنی جیهانی ده‌ورووبه‌ریان و ئاشنا كردنی خوێندكاران به كلتووری پێشكه‌وتوو كه‌ڵك وه‌رگرن. به‌ڵام موعه‌لیمان جگه له ئه‌نجامدانی ئه‌م ئه‌ركه، سه‌ختی و گوشاری دیكه‌شیان له‌سه‌ر شانه، ئه‌وان وه‌ك به‌شێك له چینی كرێكار، حقووقی چه‌ند به‌رابه‌ر ژێر هێڵی هه‌ژاریان پێده‌درێت و قه‌یرانی ئابووری ئێران له سه‌ر ژیان و بژیویان قورسایی ده‌كات.
له ڕاستیدا، سه‌ره‌ڕای باروودۆخێكی فهلاكهتبار كه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌سه‌ر كرێكاران و زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پاندوویه‌تی و سه‌ره‌ڕای ڕه‌نگدانه‌وه‌ی زیاتری جیاوازیی چینایه‌تی، هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و سته‌می میللی و ئایینی له نیزامی ئامووزشییهك كه ڕژیمی ئیسلامی دامه‌زرێنه‌ر و پشتیوانێتی، به‌ڵام به‌هۆی بوونی گڕ و تینی خه‌بات بۆ ئاڵووگۆڕی باروودۆخی ئێستا، ئاسۆیه‌كی ڕوون له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ده‌بیندرێ.
درێژه‌ی خه‌باتی كرێكاران و بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئه‌وان، په‌ره‌سه‌ندنی وره‌ی خه‌باتكارانه و موقاومه‌ت و خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر هێرشی هاوسارپساوی ڕژیم، نیشانه‌یه‌كی ڕوونه له هاتنی سه‌رده‌می بووژانه‌وه‌ی بێبه‌شانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه. كرێكاران، موعه‌لیمان، ژنان، خوێندكاران، خانه‌نشینان و چالاكوانانی بزووتنه‌وه‌ی ژینگه‌پارێزی له مه‌یدانی پڕتینی خه‌بات بۆ گه‌یشتن به مافه‌كانیان، ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیان له هه‌موو لایه‌كه‌وه خستووه‌ته ژێر پرسیاره‌وه.
موعه‌لیمانی خه‌باتكاری ئێران سه‌ره‌ڕای گوشاری هه‌ژاری و سه‌ركوت، به مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیه سهراسهریهكانیان، به‌رده‌وام ده‌ور و نه‌خشێكی به‌رچاویان له بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ئێران‌دا بینیوه. خه‌باتی موعه‌لیمان به تایبه‌ت له‌دوای ئاخێزی جه‌ماوه‌ری مانگی به‌فرانباری ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی، سنووری یاسای ئیسلامی و چوارچێوه‌ی به‌رته‌سكی ڕێكخراوه سینفیه‌كانی سه‌ربه ڕێفۆرمخوازانی ڕژیمی به‌زاندووه و سیاسی‌تر بووه‌ته‌وه و سیاسه‌ته‌كانی ڕژیمی خستووه‌ته ژێر پرسیار. خه‌باتی موعه‌لیمان به تێپه‌ڕبوون له ستراتێژی ڕێكخراوه سینفیه‌كانی سه‌ربه ڕێفۆرمخوازانی ڕژیم، توانای كاریگه‌ربوونی له‌سه‌ر كه‌ش وهه‌وای سیاسی كۆمه‌ڵگا به‌ده‌ست هێناوه‌ته‌وه و به پێداگری كردن له‌سه‌ر خوێندنی رایگان بۆ هه‌موو منداڵان و نه‌مانی هه‌ڵاواردن و بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كان بۆ سه‌رووی هێڵی هه‌ژاری و هه‌روه‌ها به خواستی ڕێگری له كاڵایی بوونی ئامووزش و ده‌رمانی ڕایگان، ویست و داخوازیی كرێكاران و به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی بێ به‌ش و سته‌ملێكراوی ئێرانی ده‌ربڕیوه. موعه‌لیمان كه زۆربه‌یان له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، بۆ وه‌دی هاتنی خواسته‌كانیان ڕێگای یه‌كگرتووییان له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه پێشكه‌وتووه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا گرتووه‌ته به‌ر و له‌م ڕێگایه‌شدا ئه‌زموونی زۆر به نرخیان به‌ده‌ست هێناوه. موعه‌لیمان به‌هۆی جێگه و پێگه‌یه‌ك كه له كۆمه‌ڵگادا هه‌یانه و له‌گه‌ڵ ملیۆنان خوێندكار له هه‌ڵسووكه‌وت دان، توانای به‌هێز كردنی خه‌بات و كاریگه‌ربوون له‌سه‌ر كه‌ش و هه‌وای سیاسی كۆمه‌ڵگایان هه‌یه.
له باروودۆخێكدا كه موعه‌لمیان وێڕای به‌شه‌كانی دیكه‌ی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی دیكه به خه‌باتی بێ پسانه‌وه‌ی خۆیان ئاسۆیه‌كی ئۆمێدبهخشیان له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵگا داناوه، حیزبی كۆمۆنیستی ئێران وێڕای پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن، هه‌موو خوێندكاران و بنه‌ماڵه‌كانیان بانگهێشتی پشتیوانی بێ ده‌ریغ و هاوخه‌باتی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی موعه‌لیمان ده‌كات.
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران
خه‌رمانانی ١٣٩٨ی هه‌تاوی
سێپتامبری ٢٠١٩ی زایینی