له سه‌روبه‌ندی ٦٧مین ساڵوه‌گه‌ڕی ١٦ی سه‌رماوه‌ز داین و ئه‌م ڕۆژه نه ته‌نیا وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی ڕۆژێكی ده‌روشاوه‌ی مێژووییه بۆ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری، به‌ڵكوو هه‌مووی ئه‌م ساڵانه، مێژووی مێتابۆلیسمی بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه به‌شداربوون له كێشمه‌كێشی سیاسی و چینایه‌تی، له نه‌به‌ردی نێوان شۆڕش و دژه شۆڕش، و له ململانێی وتاری سیاسیی و فیكریی نێوان ڕادیكالیسم و ڕێفۆرمیسمی، به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی زانیوه. ئه‌گه‌ر له ٢٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣٣٢ی هه‌تاوی، له به‌رامبه‌ر ڕژیمی كۆدێتادا، ده‌ست ده‌داته موقاومه‌ت و قوربانی ده‌دات، هه‌ر ئه‌م ڕۆڵه‌ش له كاتی هێرشی دژه شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧، له‌ژێرناوی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی” بۆسه‌ر سه‌نگه‌ری زانكۆ، ده‌گێڕێ. به‌ڵام گرتنه‌وه‌ی ئه‌م سه‌نگه‌ره هیچكات نه‌یتوانی سوننه‌تی خه‌باتكارانه و ئاراسته‌ی چه‌پی ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌ناو به‌رێت. دیتمان كه له ساڵی ١٣٧٨دا و له جه‌رگه‌ی زاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تی، بۆ جارێكی دیكه خوێندكاران نه‌رده‌ی پۆڵایینی زانكۆكانیان تێك‌شكاند و هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان. سه‌ركوتی خوێناویی ئاخێزی خوێندكاران و هاوده‌نگیی هه‌ر دوو باڵی ڕژیم له‌و سهركوتهدا، خۆی به‌ستێنی پاشه‌كشه‌ی ده‌ست و په‌یوه‌نده‌كانی ڕژیمی خوڵقاند و بوو به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی سوننه‌تی شۆڕشگێڕانه له‌ناو بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری‌دا. ئه‌م گۆڕانكارییه نیشانی دا كه پێویستیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ خسووسی سازی و كاڵایی كردنی فێركاریی باڵا، تێكشكاندنی كه‌ش و هه‌وای ئه‌منییه‌تیی زاڵ به‌سه‌ر زانكۆكان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ جیاكردنه‌وه‌ی ڕه‌گه‌زی، ته‌نیا ده‌توانێ به گه‌ڕانه‌وه بۆ سوننه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی خوێندكاران، وڵامی خۆی وه‌ربگرێ. ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه، به‌ڕوونی ده‌توانین هه‌م له‌ناو زانكۆكان و هه‌م له به‌شداریی خوێندكاران له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ٨ی مارس و ئه‌وه‌ڵی مانگی مه‌ی ئه‌و ساڵانه‌دا، ببینین.
به‌ڵام مێژوو له مانگی به‌فرانباری ٩٦دا گۆڕانی به‌سه‌ردا هات و ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له ساڵه‌كانی پاش سه‌ركوتی ٧٨ی هه‌تاوییه‌وه، له ناخی زانكۆكاندا خوڵقابوو، ئه‌م جاره‌یان به هاواری به‌هێز و ڕاشكاوی “ئیسڵاح ته‌ڵه‌ب، ئۆسوولگه‌را، ئیتر ته‌واو بوو ماجه‌را“، كۆتایی زاڵ بوونی وتاری ڕێفۆرمخوازانی حكوومه‌تیی ڕاگه‌یاند. هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه ته‌نیا هاواری دابڕان له‌م وتاره نه‌بوو، به‌ڵكوو نیشانه‌ی ئه‌وه بوو كه زانكۆ دووباره خۆی به بزووتنه‌وه ڕادیكاڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه په‌یوه‌ند داوه و به‌ره‌و لایه‌ك ده‌ڕوات كه پێویسته وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی ڕادیكاڵی كۆمه‌ڵایه‌تی، ڕۆڵی خۆی له مادیه‌ت به‌خشین به ئاسۆیه‌كی شۆڕشگێڕانه و بانتر له نه‌زمی زاڵ، بنوێنێ. له ئێستادا ئیتر خوێندكاران، له موقاومه‌ت و پایه‌داریی كۆمه‌ڵگا له به‌فرانباری ٩٦ و خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨، وزه وه‌رده‌گرن. ئه‌وان بوون به زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، فولادی ئه‌هواز، هێپكۆ و ئازه‌رئاب و هه‌موو هه‌ژاران و ستهملێكراوانی ناو كۆمه‌ڵگا.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری كوشتاری خه‌زه‌ڵوه‌ری ٩٨ی ته‌جروبه كرد و خۆی به‌شێك له قوربانیانی ئه‌م كوشتاره وه‌حشیانه‌یه بوو. له‌خۆڕا نه‌بوو كه هه‌ر ئه‌وكات له ماوه‌ی ڕۆژانی ئه‌م جه‌نایه‌ته خۆفناكه و له ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌ز دا، قووڵترین په‌یوه‌ندیی و هۆگریی خۆیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵك ده‌ربڕی. ئه‌وان له‌سه‌ر ئاڵای خۆیان نووسییان: “ئێمه دڵنیاین كه بۆ جارێكی دیكه مشتی گرێ دراومان دژبه كوشتاری خوێناویی ناڕازیانی سه‌رشه‌قام، دژبه ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هاوڕێكانمان و دژبه زاڵ بوونی سته‌م و چه‌وسانه‌وه، زانكۆ ده‌كاته‌وه زایه‌ڵه‌ی ده‌نگی ڕزگاری و به‌رابه‌ری“.
بێگومان، ڕێوڕه‌سمه‌كانی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ له باروودۆخێكی جیاوازتردا به‌ڕێوه‌ده‌چن. نه ته‌نیا بزووتنه‌وه‌ی دادخوازی دژبه جهنایاتی ڕژیم له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئاخێزی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له سایه‌ی قه‌یرانی كۆرۆنا دا كه‌وتووه‌ته په‌راوێزه‌وه، نه ته‌نیا ویرووسی كۆرۆنا له ئاكامی داماویی كاربه‌ده‌ستانی سه‌رمایه، هه‌موو ڕۆژێ قوربانیانی زیاتری لێده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵكوو هاوكات له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا، شه‌پۆلێكی به‌رین له سه‌ركوت كردنی مانگرتن و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران، ده‌ستبه‌سه‌ر و به‌ند كردنی چالاكانی كۆمه‌ڵایه‌تی، وهڕێكهوتووه. ئه‌گه‌ر له مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵدا، هه‌مووی ئه‌م باروودۆخه فهلاكهتباره و سه‌ركوت، ڕێگه‌ی به خه‌ڵك نه‌دا كه خهزهڵوهرێكی دیكه بخوڵقێنن، بۆچی ده‌بێ بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری نه‌توانێ له ١٦ی سه‌رماوه‌زدا ده‌نگی ڕه‌سای هه‌موو ئه‌وانه بێت كه ده‌نگیان له‌ناو گه‌روودا كپ كراوه.
بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاری به‌و مێژوو و سوننه‌تانه‌ی خۆی نیشانی داوه كه ده‌توانێ به وشیاری، نوێكاری و داهێنان، ده‌ور و نه‌خشێكی گرینیگی له مه‌یدانی نه‌به‌ردی نێوان به‌رهه‌مهێنه‌رانی سه‌روه‌ت و تاڵانكه‌رانی سه‌روه‌ت هه‌بێت. با ١٦ی سه‌رماوه‌ز بكه‌ینه ڕۆژی په‌ره‌پێدانی ئاسۆی یه‌كگرتوویی بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاریی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری. له‌بیرمان نه‌چێته‌وه كه درووشمی “یه‌كگرتن، خه‌بات، سه‌ركه‌وتن” سوننه‌تی ٦٧ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌یه.
پێرۆز بێت ١٦ سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندكار
بڕووخێ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی
بژی ئازادی، به‌رابه‌ری، حكوومه‌تی كرێكاری
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران
١٠ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٩ی هه‌تاوی
نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی